zagros news agency

داهاتی بەشی چوارەمی “Kung Fu Panda” بەردەوامە لە بەدەستهێنانی داهات

بەشی چوارەمی زنجیرە فیلمی ئەنیمەیشن “Kung Fu Panda” لە سینەماکانی جیهاندا نمایش دەکرێت و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 8ـی ئاداری 2024 بڵاوکرایەوە و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 547 ملیۆن و 545 هەزار دۆلارە، لەو داهاتە 653 ملیۆن و 590 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور و 354 ملیۆن و 213 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا بەدەستهێناوە.

فیلمەکە لە دەرهێنانی میکی میچێڵ و ستیفانی ستینە و هەریەک لە جاک بلاک و ڤیۆلا داڤیس رۆڵی سەرەکی کارەکتەرەکان بە دەنگ تێدا دەگێڕن.

فیلمەکە لە جۆری بەرهەمە ئەکشن و ئەنیمەیشنەکانە و ماوەکەی یەک کاتژمێر و 34 خولەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

“Smile 2” فیلمی پڕداهاتی ئەمریکای باکوورە

ART

فیلمی “سێ گێلەكە” لە هەولێر نمایشكرا

ART

ئیرینا یوسری؛ لە تاجی شاژنی جوانییەوە بۆ جیهانی نواندن

ART