لە دیوانی پارێزگا، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، پێشوازی له هونه‌رمه‌ند عه‌زیز شارۆخ كرد.
لە دانیشتنێكدا فه‌رهه‌نگ غه‌فوور، به‌رێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر ئامادە بوو، پارێزگاری هه‌ولێر خۆشحاڵیی خۆی به سەردانی هونه‌رمه‌ند عه‌زیز شارۆخ دەربڕی.
لەدانیشتنەكەدا، پارێزگاری هەولێر ستایشی هونه‌ری ره‌سه‌نایه‌تی و هه‌ڵوێستی كوردانه‌ی هونه‌رمه‌ندی كرد، كه مۆركی تایبه‌تی خۆی به‌سه‌ر هونه‌ری كوردیدا جێهێشتووه.
لای خۆیه‌وه عه‌زیز شارۆخ، سوپاسی ئەو پێشوازییە گەرمەی كرد و جەختی كردەوە، تاوه‌كوو تاقه‌تی له‌به‌ردا بێت، له‌سه‌ر خزمه‌تكردنی هونه‌ری كوردی به‌رده‌وام ده‌بێت.