zagros news agency

رێز لە کۆمەڵێک خانەنشینکراوی بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر نرا

رۆژی سێشەممە، لە هۆڵی رۆشنبیری لە هەولێر، رێوڕەسمێکی رێزلێنان بۆ ژمارەیەک فەرمانبەر و هونەرمەندی سەر بە ەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیر  و هونەری هەولێر رێکخرا.

لە رێوڕەسمەکەدا بڕوانامەی رێزلێنانیان بە خانەنشینان بەخشرا و هیوای ژیانێکی ئارام و ئاسوودەیان بۆ خواسترا.

رێوڕەسمەکە بە ئامادەبوونی ئاریان سەڵاحەدین، بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان و فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و حاجی هەڵگورد، بەرپرسی ناوچەی فەرمانبەران و سەلیم قادر، جێگری بەڕێوەبەری گشتی و ژمارەیەک فەرمانبەر و هونەرمەند بەڕێوەچوو. 

هەر لە رێوڕەسمەکەدا، گرووپی نەتەوەیی هەڵپەڕکێی هەولێر، تابلۆی “بێریڤان”ـی پێشکەشکرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “Ghostbusters: Frozen Empire” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

بارزانی قالەی خەڵووز کۆچی دوایی کرد

ART

داهاتی “Gladiator 2” لە سینەماکانی جیهاندا

ART