zagros news agency

پێشانگای “ئاسۆی هاودڵی 2” لە هەولێر كرایەوە

لە هۆڵی میدیا لە هەولێر، پێشانگای “ئاسۆی هاودڵی 2” کرایەوه، تێیدا بەرهەمی هونەرمەندانی رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران و ئەفغانستان خرانەڕوو.

پێشانگەکە بەهاوكاریی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر کرایەوە، تێیدا ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، ئاریان سەڵاحەدین، بریكاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەكی بەرچاو لە بەرپرسان و هونەرمەندان و رۆشنبیران ئامادەبوون.

پێشانگەکە رۆژی دووشەممە کرایەوە و پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت، هونەرمەندان بە هونەری نیگاركێشی، خۆشنووسی و زەخرەفە بەشداربوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

سکارلێت جۆهانسن دەچێتە نێو جیهانی فیلمە ترسناکەکان

ART

یادی ٩٠ سالەی لە دایكبوونی محەمەد بێخەوی شاعیر كرایەوە

گوران

داهاتی “Poor Things” لە سینەماکانی جیهاندا

ART