zagros news agency

لە هەولێر پێشانگەیەکی وێنەی فۆتۆگرافی وەرزشی کرایەوە

رۆژی یەکشەممە، لە گەلەری مەحموود هەولێری، پێشانگەیەکی وێنەی فۆتۆگرافی وەرزشی کرایەوە.

پێشانگەکە بە ئامادەبوونی فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەک هونەرمەندان کرایەوە.

فۆتۆگرافەر مەحموود هەولێری، لە یادی وەرزشوانی دێرینی هەولێر هاشم مەحموود مەلا حەمە، پێشانگەکەی کردەوە و ژمارەیەک فۆتۆی یاریزانانی هەولێری لەخۆگرتبوو.

مەحموود هەولێری ساڵانێکی زۆرە لە بواری فۆتۆگرافیی وەرزشی کار دەکات و مێژووی وەرزش لە هەولێر تۆمار کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

“Fire and Ash” ملیارێک و ٣٠٠ ملیۆن دۆلار تێدەپەڕێنێت

ART

داهاتی بەشی دووەمی “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

داهاتی ئەنیمەیشنی “Inside Out 2” لە سینەماکاندا

ART