zagros news agency

تۆم کورز ستایشی فیلمە نوێیەکەی مایکڵ بی جۆردان دەکات

تۆم کروز، ئەکتەری ئەمریکی، ستایشی فیلمی نوێی مایکڵ بی جۆردان دەکات و دەڵێت، فیلمێکە لە دەست نادرێت..

فیلمەکە بەناوی “Sinners”یە و لە دەرهێنانی رایان کۆجلەرە و ئێستا لە سینەماکانی جیهاندا پێشاندەدرێت.

کروز لەبارەی ئەم بەرهەمە ترسناکە پۆستێکی لە هەژماری لە ئینستگرام کردووە و پیرۆزبایی لە ئەکتەر، دەرهێنەر و تەواوی ستافی فیلمەکە دەکات.

لە فیلمەکەدا مایکڵ بی جۆردان، مایلز کاتۆن و سول ویلیامز رۆڵی سەرەکی دەگێڕن و لە دەرهێنانی ریان کوجلەرە.

فیلمەکە تێڕوانینێکی نوێیە بۆ ترس، دوو برای دووانە، ژیانی ئاڵۆزیان جێدەهێڵن و دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان و ژیانێکی نوێ دەست پێدەکەن، بەڵام دۆخێکی خراپ رووبەڕوویان دەبێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە هەولێر پێشانگەیەکی وێنەی فۆتۆگرافی وەرزشی کرایەوە

ART

دەرکەوتنی نوێی مات دەیمن لە فیلمە نوێیەکەی کریستۆفەر نۆلان

ART

داهاتی بەشی نوێی “The Lion King” زیاتر لە 600 ملیۆن دۆلارە

ART