فیلمی “Jurassic World: Rebirth” لەدوای نمایشکردنی لە 2ی تەممووزەوە، سەرکەوتنێکی گەورەی لە بۆکس ئۆفیسی جیهانیدا بەدەستهێناوە و کۆی گشتیی داهاتی گەیشتووەتە 866 ملیۆن و 375 هەزار دۆلار.
داهاتەکە دابەشبووە بەسەر 339 ملیۆن و 604 هەزار دۆلار لە ئەمریکا و 526 ملیۆن و 771 هەزار دۆلار لە بازاڕەکانی دیکەی جیهاندا. فیلمەکە لە بەرهەمهێنانی کۆمپانیای Universal Picturesـە و ماوەکەی دوو کاژێر و 14 خولەکە.
چیرۆکی فیلمەکە چەند ساڵێک دوای رووداوەکانی فیلمی “Dominion” روودەدات و باس لە تیمێکی پسپۆڕ دەکات بە سەرکردایەتیی سکارلێت جۆهانسن، کە دەنێردرێن بۆ دوورگەیەک بۆ بەدەستهێنانی DNAی دایناسۆرەکان. فیلمەکە بە چیرۆکێکی سەربەخۆ دادەنرێت و هیچ دیمەنێکی دوای کۆتاییی تێدا نییە.

