ئەمڕۆ پێنجشەممە، چوارەم پێشانگەی کتێب و فێستیڤاڵی ئاشتی کە 9 رۆژ بەردەوام دەبێت بە بەشداری 20 دەزگا و ناوەندەکانی چاپ و بڵاوکردنەوەی هەولێر و سلێمانی لە هۆڵی میدیا کرایەوە.
پێشانگەکە لەلایەن ناوەندی رۆشنبیریی ئاشتی بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە ڕێكخراوە و بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ، ئاریان سەڵاحەدین، بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، فەرهەنگ غەفور، بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و ژمارەیەک لە ڕۆشنبیران و هەوادارانی کتێب کرایەوە.
لە پێشانگاکەدا، جگە لە نمایشی سەدان کتێب و بڵاوکراوە، زنجیرەیەک کۆڕ و سیمیناریش بۆ نووسەران و توێژەران رێکدەخرێت.
دوای کردنەوەی پێشانگاکە و بەسەرکردنەوەی بەشەکانی، پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەستخۆشی لە سەرپەرشتیار و ڕێکەخەرانی ئێشانگاکە كرد و، هیوای سەرکەوتنی بۆ بەشداربووانی خواست.
هەروەها كردنەوەی ئەم پیشانگایە بۆ خوێنەران و ئارەزوومەندانی كتێب بە پێویست زانی لە پێناو گرنگیدانی زیاتر بە كتێب و بواری رۆشنبیری و فەرهەنگی و دەوڵەمەندكردنی پاشخانی رۆشنبیری لە هەولێری پیاتەخت.

