دوایین فیلمی ئەستێرەی سینەمایی دوەین جۆنسن ناسراو بە زە ڕۆک، بەناوی “The Smashing Machine”، تووشی شکستێکی چاوەڕواننەکراو بوو و کەمترین داهاتی لە مێژووی سینەمایی ئەو ئەکتەرەدا تۆمار کرد.
فیلمەکە لە هەفتەی یەکەمی نمایشکردنیدا لە ئەمەریکا تەنها ٥.٩ ملیۆن دۆلاری بەدەستهێناوە.
سەرەڕای ئەوەی لە فیستیڤاڵی ڤینیسیا پێشوازییەکی باشی لێکرا، بەڵام بەهۆی سرووشتی فیلمەکە کە باس لە ژیاننامەی پاڵەوانێکی UFC دەکات و تیشک دەخاتە سەر ئالوودەبوون، نەیتوانیوە بینەرێکی زۆر بۆ خۆی ڕابکێشێت.
پێشبینی دەکرێت فیلمەکە کە بودجەکەی ٥٠ ملیۆن دۆلار بووە، نزیکەی ١٠ بۆ ١٥ ملیۆن دۆلار زیان بە کۆمپانیای بەرهەمهێنەر بگەیەنێت.

