خانمە ئەکتەری جیهانی کریستن ستیوارت، تووڕەیی خۆی بەرامبەر دۆخی ئێستای پیشەسازیی سینەما و هۆڵیوود دەربڕی. لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ “New York Times”، ستیوارت (٣٥ ساڵ) ڕایگەیاند، یاسا و بەربەستە ئیدارییەکان ڕێگرن لەبەردەم داهێنانی هونەرمەندان.
ئەستێرەی زنجیرە فیلمی “Twilight” گوتی: “ئێمە لە قۆناغێکداین کە پێویستە ئەم سیستەمە بە تەواوی تێکبشکێنرێت. پیشەسازییەکە تەنها گرنگی بە فیلمە گەورە و پڕخەرجییەکان دەدات و فیلمە بچووک و هونەرییەکانی پشتگوێ خستووە”.
ستیواڕت ئاشکرای کرد، ماوەی ساڵێک شەڕی کردووە تەنیا بۆ ئەوەی بتوانێت دەرهێنان بۆ فیلمە نوێیەکەی بەناوی “The Chronology of Water” بکات، هۆکارەکەشی بۆ ئاڵۆزیی یاساکانی بەرهەمهێنان گەڕاندەوە.

