zagros news agency

“The Testaments” دەمانباتەوە تاریکەکەی “گیلیاد”

پلاتفۆرمی “هولو” بە فەرمی ڕایگەیاند، زنجیرەی چاوەڕوانکراوی “The Testaments” لە مانگی نیسانی ساڵی ٢٠٢٦ نمایش دەکرێت. 

زنجیرەکە تەواوکەر و درێژەپێدەری ڕووداوەکانی زنجیرەی بەناوبانگی “The Handmaid’s Tale”ـە، ئێستا مشتومڕێکی زۆری لە ناوەندە هونەرییەکاندا دروستکردووە، بەتایبەتی دوای بڵاوکردنەوەی یەکەمین وێنەکانی بەشی نوێی زنجیرەکە.

چیرۆکی زنجیرەکە لە ڕۆمانی بەناوبانگی مارگرێت ئاتوودەوە وەرگیراوە کە لە ساڵی ٢٠١٩ بڵاوکراوەتەوە و خەڵاتی “بوکەر”ی پێ بەخشراوە. 

ڕووداوەکان دەمانبەنە ناو قوڵایی دەوڵەتی سیۆکراتی و ستەمکاری “گیلیاد”، بەڵام ئەمجارەیان چەند ساڵێک دوای ڕووداوەکانی بەشی پێشوو. تیشک دەخرێتە سەر نەوەیەکی نوێ لە کچانی گەنج، ئەوانەی لەم ژینگە داخراو و تاریکەدا گەورە بوون و هیچ بیرەوەرییەکی ڕوونیان دەربارەی جیهانی ئازادی دەرەوە نییە.

لە زنجیرەکەدا، ئەم کچە گەنجانە ڕووبەڕووی چارەنووسێکی ڕەش دەبنەوە کە خۆی لە هاوسەرگیری زۆرەملێ و ژیانی کۆیلایەتیدا دەبینێتەوە. سیناریۆکە لەلایەن بروس میلەرەوە نووسراوە و باس لە گەشتی پڕ مەترسی ئەم کچانە دەکات بۆ دۆزینەوەی هاوپەیمان (چ دۆستانی کۆن و چ نوێ) بە مەبەستی ڕزگاربوون و بەدەستهێنانی ئەو ژیانەی شایستەیانە.

لیستێکی دوور و درێژ لە ئەستێرەکان بەشداری تێدا دەکەن، لەوانە: ئان داود، لوسی هالیدای، مابڵ لی، ئیمی سیمیتز، و چەندین ئەکتەری دیار کە ڕۆڵە سەرەکییەکان دەگێڕن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاشتەوایی ڤین دیزڵ و زە ڕۆک؛ گەڕانەوەی دووانەیەکی بەهێز

ART

لە سلێمانی فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی مۆبایل سازدەکرێت

ART

جێنیفەر لۆرانس و ئێما ستۆن فیلمێک لەبارەی “میس پیگی” بەرهەمدەهێنن

ART