ڕۆژی یەکشەممە، 21ـی 12ـی 2025، بەڵگەفیلمی درامایی “ئەو ڕۆژەی خۆر هەڵنەهات” لە هەولێر نمایشکرا.
نمایشەکە بە ئامادەبوونی فازل میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی، زەعیم عەلی ئەندامی مەکتەبی سیاسی، د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، دڵشاد بارزانی و بەشێک لە ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی پ.د.ک بەڕێوەچوو.
فیلمەکە لەلایەن بێریڤان محەمەد مەلا ئەسعەد بەرهەم هاتووە، سەبارەت بە گەڕان بە دوای شووناسی باوکی و پێگەی خۆی لە شەڕی داعش وەک ڕاوێژکار و وەرگێڕ و سەربازی سوپای ئەڵمانی بەرهەم هاتووە.
دەرهێنەر و بەرهەمهێنەری فیلمەکە دەڵێت: پەیامی ئەو لە دروستکردنی ئەم فیلمە، جگە لە ئەو ئازارە قوڵەی وەک منداڵێکی دە ساڵان کە باوکیان لێ ستاندووە، ئەوەیە کە ژیانی ڕۆژنامەوانان و پەیامنێرانی جەنگ بپارێزرێت، بەداخەوە باوکی یەکێکە لەو قوربانیانە.
بێریڤان محەمەد مەلا دەڵێت: “پێویستە ئێمە پەیامنێرە جەنگیەکانمان بپارێزین، چونکە دوژمنانمان زۆرە بۆ ئەوەی دەنگی وڵاتەکەمان بگەیەنین، پێویستە وەک دەورانی داعش یەک دەنگ بین”.

