zagros news agency

یادی ماتیۆ پێری لەسەر گۆڕەکەی کرایەوە

دوای زیاتر لە دوو ساڵ لە کۆچی دوایی ئەستێرەی جیهانی ماتیۆ پێری، گۆڕەکەی لە هۆڵیوود هیلز نۆژەنکرایەوە و تابلۆیەکی تێدا جێگیرکرا کە ئاماژە بە رۆڵە مێژووییەکەی دەکات لە زنجیرەی “FRIENDS”.

لەسەر کێلی گۆڕەکەی نووسراوە: “ماتیو لانگفۆرد بێری.. 1969 – 2023″، لەژێرەکەشیدا رستەی “هاوڕێیەکی زۆر ئازیز” نەخشێنراوە، کە ئاماژەیە بۆ رۆڵی چاندلەر بینگ لە زنجیرە درامای “FRIENDS” کە بۆ ماوەی 10 ساڵ بەردەوام بوو.

لە رۆژی سەری ساڵی 2026دا، ژمارەیەکی زۆر لە هەوادارانی سەردانی گۆڕەکەیان کردووە و چەپکە گوڵ و کلیلی شێوە “باتمان”یان لەوێ داناوە، وەک ئاماژەیەک بۆ ئەو کاراکتەرەی ماتیۆ پێری زۆر شەیدای بوو.

ماتیۆ پێری لە تشرینی یەکەمی 2023 لە تەمەنی 54 ساڵیدا بەهۆی کاریگەریی ماددەی “کیتامین” کۆچی دوایی کرد، کە تاوەکو ئێستاش دادگاییکردنی ئەو کەسانەی تێوەگلابوون لە دابینکردنی ئەو ماددەیە بۆی، بەردەوامە.

هەواڵی پەیوەندیدار

به‌پێی به‌دواداچونی زاگرۆس: به‌4 پرۆژه‌ی گه‌وره‌ به‌به‌های 120ملیۆن دۆلار ئه‌مه‌ریكا وه‌به‌رهێنانی له‌ هه‌ولێرو دهۆك كردووه‌

یاسین

شاندێکی بەریتانیایی سەردانی ڕۆژئاوای کوردستانی کرد و لەگەڵ ئیلهام ئەحمەد کۆبووەوە

یاسین

پرێمەرلیگ.. یاری لوتکەی ئەمشەو لە سوودی لیڤەرپوول دژی چێڵسی یەکلاکرایەوە

یاسین