هونەرمەندی ناوداری میسری، محەممەد ڕەمەزان، بەردەوامە لە درەوشانەوە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، و ئەمڕۆ شەممە کۆنسێرتێکی گەورە لە شاری نیویۆرک ئەنجام دەدات.
لەم کۆنسێرتەدا، ڕەمەزان کۆمەڵێک لە گۆرانییە هەرە ناسراوەکانی پێشکەش بە جەماوەرەکەی دەکات. ئەم چالاکییە لە چوارچێوەی ئەو گەشتە هونەرییانەدایە کە ئەستێرە عەرەبەکان لە وڵاتانی جیهان ئەنجامی دەدەن بۆ رەوەندی عەرەبی لەو وڵاتە.
لەلایەکی دیکەوە، هەوادارانی ئەم ئەستێرەیە بە پەرۆشەوە چاوەڕێی نمایشکردنی فیلمە نوێیەکەی دەکەن بە ناوی “ئەسەد”. ئەم فیلمە کە لە دەرهێنانی محەممەد دیابە، چیرۆکێکی کۆمەڵایەتی و ڕۆمانسی لە چوارچێوەیەکی پڕ لە ئاکشن دەگێڕێتەوە.
فیلمەکە تیشک دەخاتە سەر کێشەیەکی هەستیار کە ئەویش جیاکاری ڕەگەزی و نادادپەروەرییە لە نێوان مرۆڤەکاندا لە سەردەمێکی مێژوویی دیاریکراودا. جگە لە محەممەد ڕەمەزان، کۆمەڵێک ئەکتەری بەتوانا لە وڵاتانی جیاواز وەک ڕەزان جەمال (لوبنان)، ماجد ئەلکەدوانی (میسر)، ئیسلام موبارەک (سودان) و کامل ئەلباشا (فەڵەستین) بەشداری تێدا دەکەن.

