zagros news agency

پڕۆژە نوێیەکەی مات شارمان و پرسی خەرجییەکان

نووسەری جیهانی مات شارمان، کە پێشتر بە نووسینی فیلمی “Bridge Of Spies” پاڵێوراو بووە بۆ خەڵاتی ئۆسکار، دەستی کردووە بە ئامادەکاری بۆ درامایەکی نوێ بە ناوی “Prisoner”. ئەم کارە هونەرییە بڕیارە لەسەر کەناڵی “Sky” نمایش بکرێت.

 

شارمان لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی “Deadline” ئاماژەی بەوە کردووە، پلانیان هەیە خەرجییەکانی بەرهەمهێنان بە شێوەیەکی بەرچاو کەم بکەنەوە و زیاتر گرنگی بە بەردەوامی بدەن لە پیشەسازی سینەمادا.

 

ئەو ڕەخنەی لەوە گرت کە زۆربەی کات دیکۆرە گرانبەهاکان دوای تەواوبوونی وێنەگرتن فڕێ دەدرێنە ناو زبڵدان، لە کاتێکدا دەکرێت دووبارە بەکاربهێنرێنەوە بۆ پاشەکەوتکردنی پارە.

 

مات شارمان، کە خاوەنی کۆمپانیای بەرهەمهێنانی “Binocular Productions”ـە، پێی وایە پێویستە بەرهەمهێنەران هاوکاری یەکتر بن بۆ دۆزینەوەی ڕێگەیەک کە دیکۆر و کەرەستەکان لە کارە جیاوازەکاندا بەکاربهێنرێنەوە. ئەم هەنگاوە تەنیا بۆ کەمکردنەوەی تێچوو نییە، بەڵکو بۆ پاراستنی ژینگەی و پاشەکەوتکردنی سەرچاوەکانە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

محەممەد ڕەمەزان لە نیویۆرکەوە بۆ پڕۆژە سینەماییە نوێیەکەی “ئەسەد”

ART

داهاتی “The Fall Guy” لە سینەماکاندا

ART

فیلمه‌کانی به‌شی پێشبڕکێی یازده‌یه‌مین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆک ناسێندران

ART