zagros news agency

دوای حەوت ساڵ بەشی نوێی “Frozen” بەرهەمدێت

 

دوای حەوت ساڵ چاوەڕوانی لە دوای دوایین بەش، دواجار کۆمپانیای دیزنی هەواڵی خۆشی بۆ هەوادارانی زنجیرە فیلمی “Frozen”  پێیە.

 

جۆش گاد، ئەکتەری دەنگی کەسایەتی خۆشەویستی ئۆلاف، لە هەژماری خۆی وێنەیەکی بڵاوکردەوە، تێیدا لەگەڵ ستافی دەرهێنان و دیزاینەرانی فیلمەکە دەرکەوتووە، ئەمەش ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ ئەوەی کارکردن لەسەر بەشی سێیەم بە خێرایی بەڕێوەدەچێت.

 

بڕیارە جێنیفر لی و ترینت کوری دەرهێنانی ئەم بەشە نوێیە بکەن کە بڕیارە لە 24ـی تشرینی دووەمی 2027 لە سینەماکانی جیهان نمایش بکرێت.

 

ئەوەی ئەم هەواڵەی گەرمتر کردووە، ئاشکرابوونی ئەو گرێبەستە داراییانەیە کە ئەکتەرە سەرەکییەکان (جۆش گاد، کریستین بێڵ و ئیدینا مێنزێڵ) واژۆیان کردووە. باس لەوە دەکرێت کە ئەم گرێبەستانە “پێوانەیی”ـن و بەرزترین بڕە پارەن کە تا ئێستا بە ئەکتەرانی دەنگی لە مێژووی ئەنیمەیشندا درابێت بۆ بەشەکانی سێیەم و چوارەم.

 

کریستین بێڵ” کە دەنگی ئانا دەگێڕێت، ئاماژەی بەوە کرد کە سیناریۆکەی خوێندووەتەوە، بەڵام ناتوانێت هیچ وردەکارییەک ئاشکرا بکات چونکە کۆمپانیاکە زۆر توندە لە پاراستنی نهێنییەکاندا.

 

دیزنی دەیەوێت بەم دوو بەشە نوێیە جارێکی دیکە جیهانی ئەنیمەیشن کۆنتڕۆڵ بکاتەوە و سەرکەوتنە گەورەکانی بەشەکانی پێشوو دووبارە بکاتەوە کە ملیارەها دۆلاریان کۆکردووەتەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، پێشوازیی له‌ باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كرد

یاسین

پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ چل و نۆیەمین ساڵیادی هەڵگیرساندنی شۆڕشی گوڵان

سەڵاح

سوودانی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆچوونی خۆی ئاشكرا كرد

یاسین