zagros news agency

بەخشینی كتێب بۆ كتێبخانەی چەمچەماڵ

سیروان عوسمان، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و  ژمارەیەك لە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی و بەشەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی كتێبخانەی گشتیی هەولێر (زەیتون)یان كرد و لەلایەن ناز فەلەكەددین كاكەیی، بەڕێوەبەری كتێبخانەی گشتیی هەولێر (زەیتون) پێشوازییان لێ كرا.

لەدانیشتنێكدا باس لە دۆخی كتێب و خوێندنەوە كرا و هەماهەنگیی نێوان هەردوولاش جەختی لێ كرایەوە.

پاشان بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر (١٠٠٠) كتێبی بە ناونیشانی جیاجیا كردە دیاری بۆ كتێبخانەی چەمچەماڵ و رادەستی بەڕێوەبەرایەتی كتێبخانەی گشتیی هەولێر (زەیتون)ی كردن، تاوەكوو بیگەیەنن بە شوێنی مەبەست.

ئەوەش لە چوارچێوەی ئەو هەڵمەتی كۆكردنەوەی كۆمەك و هاوكارییانە كە دوای لافاوەكەی چەمچەماڵ، لە هەولێری پایتەخت بۆ ئەو قەزایە كۆكرانەوە.

لای خۆیەوە پارێزگاری هەولێر دەستخۆشیی لەو هەنگاوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان كرد، بۆ ئەو كۆمەكە، كە هاوشان لەگەڵ كۆمەكەكانی دیكەی وەك پێداویستییەكانی ژیانی رۆژانە بۆ خەڵكی چەمچەماڵ كۆكرانەوە، كتێبیش لایەنێكی گرنگی هۆشیاری و ژیری و پێگەیاندنە و پێداویستییەكی گرنگی رۆڵەكانمانە بۆ ئێستا و داهاتوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

پۆستەری نوێی فێستیڤاڵی فیلمی بەرلین بڵاوکرایەوە

ART

ئاگادارییەک بۆ توێژەر و نووسەرانی بواری میوزیکی کوردی

ART

کەیت وینسڵێت یەکەم ئەزموونی دەرهێنانی لەگەڵ کوڕەکەی تاقی دەکاتەوە

ART