بڵاوبوونەوەی چەند تۆمارێکی دەنگیی نوێی مایکل جاکسن لە چوارچێوەی زنجیرە دۆکیومێنتارییەکی بەریتانی بەناوی “دادگاییکردن”، جارێکی دیکە مشتومڕی لەسەر پەیوەندی ئەو ئەستێرەیە بە منداڵان و دۆسیەی جێفری ئێپستاین دروستکردەوە.
لەم تۆمارانەدا جاکسن بە ڕاشکاوی باس لە پشتبەستنی سۆزداری خۆی بە منداڵان دەکات و دەڵێت: “ئەگەر بڵێن چیتر منداڵ نابینیت، خۆم دەکوژم“.
هەرچەندە تا ئێستا هیچ بەڵگەیەکی یاسایی نییە کە بیسەلمێنێت جاکسۆن تێوەگلابێت لە دۆسییەی دوورگەی ئێپستاین، بەڵام ئەم دانپێدانانە سۆزدارییە نوێیانە وایکردووە جارێکی دیکە ناوی ئەو لەگەڵ گەورەترین دۆسییەی بەکارهێنانی منداڵان لە جیهاندا ببرێت.
جاکسن لە ژیانیدا هەموو تۆمەتەکانی دەستدرێژی ڕەتکردووەتەوە، بەڵام ئەم تۆمارانە ڕەهەندێکی دەروونی ئاڵۆز و نیگەرانکەر لە کەسایەتی ئەو نیشان دەدەن.

