zagros news agency

كۆنسێرتێكی گۆرانی و موزیك هاوبەشی مامۆستایان و قوتابیان بەڕێوەچوو

بەشی مۆسیقای پەیمانگاى هونەرە جوانەکانى هەولێر، كۆنسێرتێكی گۆرانی موزیكی هاوبەشی قوتابیان و مامۆستایانی بەسەرپەرشتی دڵدار وریا ئەحمەد  لەهۆڵی شانۆی بەشی شانۆی پەیمانگا پێشكەشكرد.

چالاکییەکە ئەمرۆ سێشەممە، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و سیروان عوسمان، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و هیوا سوعاد، سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان و بەڕێوەبەر و مامۆستایان و قوتابیانى پەیمانگا و ژمارەیەکى دیکە لە هونەرمەند و هونەردۆستان بەڕێوەچوو.

پارێزگارى هەولێر، وێراى دەستخۆشی لە بەرێوەبەر و مامۆستایان و قوتابیانى بەشی موزیكی پەیمانگاكە، هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن و جەختی لەسەر هەموو پاڵپشتى و هاوکاریەکى پارێزگاى هەولێر کردەوە بۆ پەیمانگای هونەرە جوانەكانی هەولێر، وەك ناوەندێكی ئەكادیمی هونەری.

هەواڵی پەیوەندیدار

عەباس عەراقچی: سووریا داوای یارمەتیی لە ئێمە نەکردووە

یاسین

سنووری برسێتی لە تورکیا لە بەرزبوونەوە دایە

سەڵاح

بەھای دۆلار بەرزبووەوە

سەڵاح