فیلمی ئەنیمەیشنی “Zootopia 2” توانی لە ماوەیەکی کەمدا داهاتەکەی بگەیەنێتە زیاتر لە ١ ملیار و ٨٠٠ ملیۆن دۆلار، کە ئەمە دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ دیزنی.
فیلمەکە بەردەوامی چیرۆکی جودی هۆبز و نێک وایڵدە کە ڕووبەڕووی پیلانگێڕییەکی نوێ دەبنەوە دوای دەرکەوتنی مارێکی ژەهراوی بەناوی “گاری”.
ئەم فیلمە لە ڕووی تەکنیکییەوە پێشکەوتنێکی زۆری بەخۆوە بینیوە و زیاتر لە ١٧٠ جۆر ئاژەڵی تێدایە.
شاكیرا وەک کەسایەتی “گازێل” دەگەڕێتەوە و دەنگی ئەکتەرە ڕەسەنەکانیش پارێزراوە. سەرکەوتنی ئەم فیلمە نیشانی دەدات کە جیهانی زۆتۆپیا هێشتا لای منداڵان و گەورەکانیش خۆشەویستە.
فیلمەکە پەیامی متمانە و قبوڵکردنی جیاوازییەکان بڵاودەکاتەوە لە چوارچێوەیەکی کۆمیدی و پڕ لە سەرکێشیدا.

