جەیمس کامیرۆن، دەرهێنەری ناودار، هۆشداری دەدات لە مەترسییەکانی کڕینی کۆمپانیای “وارنەر برادەرز” لەلایەن نێتفلێکسەوە.
کامیرۆن لە نامەیەکدا بۆ سیناتۆر مایک لی ڕایگەیاندووە کە ئەم جۆرە گرێبەستانە دەبنە هۆی لەناوبردنی پیشەسازیی سینەمای کلاسیکی و داخستنی هۆڵەکانی نمایش و بێکاربوونی هەزاران کەس.
لە بەرامبەردا، ئەکتەر مارک ڕوفالۆ وەڵامی دایەوە و پرسیاری ئەوەی کرد ئایا کامیرۆن تەنیا دژی نێتفلێکسە یان دژی هەموو جۆرە قۆرغکارییەکە، وەک ئەوەی پاراماونت؟ نێتفلێکس دەیەوێت بە بڕی 83 ملیار دۆلار وارنەر برادەرز بکڕێت، ئەمەش مشتومڕێکی گەورەی لە هۆلیوود دروست کردووە. بڕیارە لە 20ـی مارس دەنگ لەسەر ئەم گرێبەستە بدرێت.
کامیرۆن پێی وایە مۆدێلی نێتفلێکس لەگەڵ سینەما ناگونجێت، بەڵام نێتفلێکس دەڵێت هەوڵ دەدەن دۆخی سینەما وەک خۆی بهێڵنەوە. ئەم کێشەیە داهاتووی پیشەسازی فیلم لە جیهاندا دیاری دەکات.

