zagros news agency

ئەگەری ئازادکردنی پێشوەختەی شۆن “دیدی” کۆمبس هەیە

ڕاپۆرتە نوێیەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە شۆن “دیدی” کۆمبس، ڕاپەری ناسراوی ئەمریکی، شەش هەفتە زووتر لەو کاتەی بۆی دیاریکرابوو، لە زیندان ئازاد دەکرێت.

 

بەپێی زانیارییەکانی پێگەی “Page Six”، بەهۆی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی تایبەت بە چارەسەری ئاڵوودەبوونی ماددە هۆشبەرەکان، کاتی ئازادکردنی لە 4ی حوزەیرانی 2028 بۆ 25ی نیسانی 2028 پێشخراوە.

 

دیدی کە ئێستا لە زیندانی “Fort Dix” لە نیوجێرسی دەستبەسەرە، لە ئەیلوولی 2024ـەوە بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مرۆڤ و کێشەی ئەخلاقی دەستگیرکراوە.

 

پارێزەرەکانی لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ تانەدان لە حوکمەکەی و داوای ئازادکردنی دەستبەجێ دەکەن، بە بیانووی ئەوەی مافە دەستوورییەکانی پێشێل کراون. سەرەڕای ئەوەی دیدی لە چەند تۆمەتێکی وەک تێوەگلان لە باند و فشار تبرئە کرا، بەڵام بەهۆی گواستنەوەی کەسانێک بۆ مەبەستی بەدڕەوشتی سزا درا.

 

ئێستا پارێزەرەکانی چاوەڕێی وەڵامی دادگا دەکەن بۆ کەمکردنەوەی زیاتری سزاکەی یان هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “The Boogeyman” لە سینەماکاندا

ART

لە سلێمانی یادی هونەرمەند و پێشمەرگە حەمە جەزا کرایەوە

ART

سۆنی پیکچەرز بەرهەمێک بە بەشداری ئەستێرە ناودارەکان ڕادەگەیەنێت

ART