zagros news agency

حەمید هیراد دەنگخۆشەکەی ئێران و دۆستە نزیکەکەی کورد کۆچی دوایی کرد

 

رووداوێکی خەمناک ناوەندی هونەریی هەژاند؛ حەمید هیراد، ئەو دەنگە پڕ سۆزەی کە سنوورەکانی بڕیبوو، دوای ململانێیەکی سەخت لەگەڵ نەخۆشی، ماڵئاوایی یەکجاری لە هەوادارانی کرد.

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاژانسی هەواڵی “مێهر” و کۆمپانیای موزیکی “ئاوازی نۆ” بە فەرمی هەواڵی کۆچی دوایی گۆرانیبێژی ناسراوی میوزیکی پۆپی ئێران، حەمید هیرادیان ڕاگەیاند. هیراد دوای چەند ساڵ ململانێی تاقەتپڕوکێن لەگەڵ نەخۆشیی شێرپەنجە، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی تاران کۆچی دوایی کرد.

 

خەمی کۆچ و ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی

خێزانەکەی و کۆمپانیای بەرهەمهێنەری کارەکانی لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا ئاماژەیان بەوە کردووە کە “هونەرمەندی ئازیزمان دوای ساڵانێک خۆڕاگری، گەشتی ئەبەدی خۆی دەستپێکرد”. بڕیارە سبەی هەینی کاتژمێر 11ـی سەرلەبەیانی، تەرمەکەی لە بەشی هونەرمەندانی گۆڕستانی بەهەشتی زەهرا لە تاران بە خاک بسپێردرێت.

 

هیراد و پیوەندییە بەهێزەکەی لەگەڵ کورد
حەمید هیراد تەنیا لە نێو فارسەکاندا ناودار نەبوو، بەڵکو یەکێک بوو لەو هونەرمەندە ئێرانیانەی کە خۆشەویستی بۆ گەلی کورد هەبوو. ئەمەش وایکردبوو هەواداراێکی زۆری لە نیو کوردا هەبێت.

 

یەکێک لە خاڵە وەرچەرخانەکانی ژیانی هونەریی هیراد لە پەیوەندی لەگەڵ کولتووری کوردیدا، گوتنی یەکێک لە گۆرانییە هەرە بەناوبانگەکانی بوو بە زمانی کوردی. هیراد نەک هەر بە کوردی گۆرانیی گوت، بەڵکو لە کلیپەکەشیدا بە جلی کوردییەوە دەرکەوت، کە ئەمەش دەنگدانەوەیەکی زۆر گەورەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەبوو و وەک ڕێزێک بۆ ڕەسەنایەتیی جلی کوردی لەلایەن کوردانەوە پێشوازی لێکرا.

 

کۆنسێرت لە باشووری کوردستان
جەماوەریی بوونی ئەم هونەرمەندە تەنیا لە ڕێگەی شاشەکانەوە نەبوو، بەڵکو هیراد سەردانی باشووری کوردستانی کرد و لە شاری هەولێر کۆنسێرتێکی گەورە و سەرکەوتووی سازکرد و جلوبەرگی کوردیی پۆشیبوو و گۆرانی بە زمانی کوردی پێشکەشکرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی ئەمڕۆی زێڕ و دراوەكان

سەڵاح

شاندی دانوستانکاری حکوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەشێک لە کۆمپانیاکانی وەبەرهێنی نەوت کۆدەبێتەوە

سەڵاح

وەزیری دەرەوەی عێراق هۆشداری لە شکستهێنانی دانوستانەکانی ئەمەریکا و ئێران دەدات

سەڵاح