شارەزایانی بواری خەڵاتەکان لە “هۆلیوود ریپۆرتەر“ پێشبینییەکانی خۆیان بۆ 98ـەمین خولی خەڵاتەکانی ئۆسکار بڵاوکردەوە، کە بڕیارە بەرەبەیانی سبەی دووشەممە بەڕێوەبچێت.
بە بۆچوونی رەخنەگرانی سینەما، فیلمی “One Battle After Another” بە ئەگەری زۆرەوە خەڵاتی باشترین فیلم دەباتەوە، دوای ئەوەی لە زۆربەی فێستیڤاڵە پێشوەختەکاندا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، هەرچەندی فیلمی “ Sinners” ڕکابەرێکی بەهێزە و خاوەنی زۆرترین کاندیدکردنە (کاندیدی 16 ئۆسکارە).
بۆ باشترین دەرهێنەر، پاوڵ تۆماس ئەندەرسۆن بۆ فیلمی “One Battle After Another” وەک براوەی چاوەڕوانکراو دیاری کراوە، لە بەرامبەردا ڕایان کوگلەر بۆ فیلمی “Sinners ” وەک شایستەترین دەرهێنەر دەبینرێت.
لە بەشی نواندندا، جێسی باکڵی بۆ فیلمی “Hamnet ” و مایکل بی جۆردن بۆ فیلمی “Sinners ” کاندیدی سەرەکین بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین ئەکتەری سەرەکی.
هەروەها فیلمی ئەنیمەیشنی “KPop Demon Hunters” پێشەنگی بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین ئەنیمەیشنی گرتووە.

