zagros news agency

جێنیفەر لۆپێز؛ ساڵێک بێدەنگی دوای جیابوونەوە

ئەستێرەی جیهانی جێنیفەر لۆپێز لە چاوپێکەوتنێکی نوێدا لە بەرنامەی“Good Morning America” هۆکاری دوورکەوتنەوەی لە کار بۆ ماوەی ساڵێکی تەواو ئاشکرا کرد.

لۆپێز ئاماژەی بەوە کرد، دوای جیابوونەوەی لە ئەکتەر بێن ئەفلێک، پێویستی بەوە بووە کات لەگەڵ منداڵەکانیدا بەسەر ببات و جارێکی دیکە خۆی بدۆزێتەوە.

لۆپێز کە بە جی لۆ لە نێو هەوادارانیدا دەناسرێت گوتیشی: “بۆ یەکەمجار لە ژیانمدا هەست بە ئازادی دەکەم و تێگەیشتم کە دەتوانم بە تەنیاش بەختەوەر بم”.

لۆپێزی تەمەن 56 ساڵ جەختی لەوە کردەوە، چیتر نایەوێت کەسانی دیکەلۆمە بکات بۆ شکستەکانی، بەڵکو دەیەوێت لە خۆی تێبگات.

کاتێک پرسیاری لیکرا لەبارەی گەڕانەوە بۆ ناو پەیوەندییەکی سۆزداری نوێ، بە پێکەنینەوە گوتی: “نا، خوا نەکات! ئێستا زۆر دڵخۆشم و متمانەم بە خۆم زیاتر بووە”.

ئەمە یەکەمجارە لۆپێز دوای چوار هاوسەرگیری، باس لە چێژی تەنیایی و سەربەخۆیی خۆی بکات.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “It Ends with Us” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

بەشی دووەمی “Beetlejuice” فیلمی پڕداهاتی ئەمریکای باکوورە

ART

پارێزگاری هەولێر د. محەممەد خدر مەلوودی بەسەرکردەوە

ART