zagros news agency

شوێنەوارە مێژووییەکانی ئێران زیانیان بەرکەتووە

وەزارەتی میراتی کولتووری ئێران ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشە سەربازییەکانی ئەم دواییەوە، لایەنی کەم 56 مۆزەخانە و شوێنەواری مێژوویی زیانی گەورەیان بەرکەوتووە.

لە تاران، کۆشکی گوڵستان کە لە لیستی یونسکۆدا تۆمار کراوە، زیانی بەرکەوتووە و شووشە و ئاراییشە مێژووییەکانی شکاون.

لە شاری ئەسفەهانیش، کۆشکی کۆشکی چل ستوون و مزگەوتی گەورەی شارەکە کە مێژوویەکەی بۆ 1200 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، بەشێکی تووشی درز و داڕمان بوونە.

سەرەڕای ئەوەی ئەم شوێنانە نیشانەی قەڵخانی شینیان لەسەرە، بەڵام بەهۆی نزیکییان لە بنکە حکومییەکانەوە پارێزراو نەبوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەسەرکردنەوەی موحسین قۆچان؛ ڕێزگرتن لە نیو سەدە خزمەتی ئەدەبی

ART

کریستۆڤەر نۆلان کار بۆ فیلمێکی نوێ دەکات

ART

داهاتی بەشی دووەمی “Moana” لە سینەکاندا

ART