لە رێوڕەسمی خولی ئەمساڵی خەڵاتەکانی توودڕکی زێڕین، خراپترین فیلمەکانی 2025 خەڵاتکران و فیلمی “Snow White” پشکی شێری بەرکەوت.
ئەم فیلمە کە بەرهەمەی کۆمپانیای دیزنییە، پێش نمایشکردنی تووشی ڕەخنەی توند ببووەوە، دوو خەڵاتی وەک خراپترینەکان بردەوە، لەوانە خەڵاتی “خراپترین ئەکتەری یاریدەدەر”.
ڕێکخەرانی رێوڕسمەکە، بە تەنزەوە گوتیان کە ئەو بوونەوەرە دەستکردانە “ترسناک و مۆتەکە بوون”.
فیلمی “War of the Worlds ” کە بە تەواوی لە ڕێگەی پەیوەندی “Zoom”ـەوە وێنەگیراوە، خەڵاتی “خراپترین فیلمی ساڵ”ی بردەوە و “ئایس کیوب”ـیش خەڵاتی خراپترین ئەکتەری بۆ هەمان فیلم وەرگرت.
هەروەها خانمە ئەکتەر ڕێبڵ ویڵسن خەڵاتی خراپترین ئەکتەری ئافرەتی وەرگرت بۆ ڕۆڵی لە فیلمی “Bride Hard“، تێیدا ڕۆڵی سیخوڕێکی نێودەوڵەتی دەگێڕێت لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا.

