زنجیرەی “Dark Winds“ لە ئەڵقەی پێنجەمی وەرزی چوارەمدا، جارێکی دیکە سەرنجی بینەرانی بۆ لای خۆی ڕاکێشا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی درامای خێزانی و لێکۆڵینەوە پۆلیسییە ئاڵۆزەکان.
لەم ئەڵقەیەدا، کارەکتەری سەرەکی جۆ لیفۆرن (زاهن مکلارنۆن) دوای ئەوەی لەلایەن بریکارەکانی FBIـیەوە هێرشی دەکرێتە سەر، ڕووبەڕووی بارودۆخێکی تەندروستی و دەروونی سەخت دەبێتەوە.
یەکێک لە خالە بەهێزەکانی ئەم ئەڵقەیە، دووبارە دەرکەوتنەوەی خێزانە دابڕاوەکەیەتی، ئێما (دیانا ئەلیسۆن)، کە وەک پەرستارێک لە نەخۆشخانە چارەسەری دەکات. ئەم دیدارە تەنیا چارەسەرێکی جەستەیی نەبوو، بەڵکو گوزارشت بوو لەو خەمە قووڵەی کە هەردوکیان بەدەستییەوە دەناڵێنن دوای مردنی کوڕەکەیان.
زنجیرەکە “تەقینەوەیەک لە ڕابردوو”ـی تێدا بوو بۆ هەوادارانی فیلمی”Twilight“، چونکە کیۆوا گۆردۆن و چاسکی سپێنسەر کە پێشتر لەو فیلمەدا پێکەوە بوون، لێرەدا لە دیمەنێکی هاوبەشدا دەردەکەونەوە.
گۆردۆن ئاماژەی بەوە کردووە، کارکردن لەگەڵ هاوکارە کۆنەکەی چێژێکی تایبەتی هەبووە. چیرۆکەکە بەرەو ئەوە دەچێت کە پۆلیسی ناوچە ڕەسەنەکان و FBI بکەونە نێو کێبڕکێ و ململانێ لەسەر دۆسیەیەکی بازرگانی نایاسایی.
لیفۆرن وەک هەمیشە کەسێکی کەلەڕەقە و ئامادە نییە بە ئاسانی دەستبەرداری لێکۆڵینەوەکانی بێت، تەنانەت ئەگەر تەندروستی خۆشی بخاتە مەترسییەوە. زنجیرەکە بە وردی باس لە کلتووری گەلی “ناڤاهۆ” و ئەرکی ئەوان بەرانبەر بە کۆمەڵگەکەیان دەکات، ئەمەش ڕەهەندێکی مرۆیی و کلتووری قووڵی بە چیرۆکە پۆلیسییەکە بەخشیوە کە لە زنجیرەکانی دیکەدا کەمتر دەبینرێت.

