رێوڕەسمی دابەشکرەنی خەڵاتەکانی ئۆسکاری 98، بووە سەکۆیەک بۆ درەوشانەوەی دەرهێنەر پۆڵ تۆماس ئەندەرسۆن و فیلمە نوێیەکەی “One Battle After Another“.
ئەم فیلمە توانی شەش خەڵاتی گرنگ بباتەوە، لەوانە باشترین فیلم، باشترین دەرهێنەر و باشترین سیناریۆی وەرگیراو.
ئەمە ساتێکی مێژوویی بوو بۆ ئەندەرسۆن کە دوای 30 ساڵ کارکردن و پاڵێوراوکردنی بۆ 11 جار، دواجار توانی یەکەمین خەڵاتی ئۆسکاری خۆی بەدەستبهێنێت. رێوڕسمەکە بە گشتی ئاراستەیەکی نوێی هەبوو، چونکە زۆرینەی براوەکان بۆ یەکەمجار بوو ئەو خەڵاتە دەبەنەوە، ئەمەش وەک ڕێزلێنانێک بوو بۆ ئەو دەنگانەی پێشتر فەرامۆش کرابوون.
فیلمی “Sinners“یش کە بەرهەمێکی دیکەی وارنەر برۆس بوو، چوار خەڵاتی بردەوە، لەوانە باشترین ئەکتەر بۆ مایکل بی جۆردن. هەروەها ئۆتەم دوراڵد ئارکاپاو مێژووی تۆمارکرد وەک یەکەم ژن کە خەڵاتی باشترین وێنەگرتن بباتەوە.
یەکێکی دیکە لە سوپرایزەکان، بردنەوەی گۆرانی “Golden” بوو لە فیلمی ئەنیمەیشنی “KPop Demon Hunters“ کە بووە یەکەم گۆرانی کەی-پۆپ ئۆسکار بباتەوە.
رێوڕسمەکە تەنیا ئاهەنگ نەبوو، بەڵکو لایەنی سیاسی و مرۆیی تێدا بوو؛ جیمی کیمێل بە قسە تانەئامێزەکانی باسی لە ئازادی ڕادەربڕین و دۆخی سیاسی ئەمریکا کرد. هەروەها بەشێکی کاریگەر تەرخانکرابوو بۆ یادکردنەوەی ئەستێرە کۆچکردووەکانی وەک ڕۆبێرت ڕێدفۆرد و دایان کیتۆن، کە تێکەڵەیەک بوو لە ڕێزلێنان لە ڕابردوو و ئاهەنگگێڕان بۆ داهاتوویەکی گەشی سینەما.

