zagros news agency

نوێترین زانیاری له بارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە کۆبوونەوەکەی سوودانی دەخرێتە روو

سەرۆك وەزیرانی عێراق فەرمانی كرد پەلە بكرێت لە پڕۆسەی جێگیركردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و جەختیشی كردەوە كە نابێت مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دوابخرێت.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران بڵاوی كردەوە: ئەمڕۆ دووشەممە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکی وەزیرانی عێراق سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی تایبەتی کرد سەبارەت بە بەدواداچوون بۆ ئەو ڕێوشوێنانەی کە گیراونەتەبەر بۆ جێگیركردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

هەروەها بڵاوی كردەوە: سوودانی لە كۆبوونەوەكەدا جەختی لە جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی کردەوە کە لە 21ی شوباتی رابردوو دەرچووە و تیایدا حکوومەتی فیدراڵی و حکوومەتی هەرێمی پابەند کردووە بە جێگیركردنی مووچەی فەرمانبەرانی کەرتی گشتی کە لە هەرێمی کوردستاندا کار دەکەن، لەمبارەیەوە بەدواداچوونی بۆ جێبەجێکردنی ڕێکارەکان کرد لەگەڵ بانکی ناوەندیی عێراق و بانکە حکوومییەکان.

بڵاویشی كردەوە: سەرۆك وەزیرانی عێراق هەروەها جەختی کردەوە لەسەر پێویستی خێراکردن لە تەواوکردنی تۆمارکردنی داتای فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و خۆ بەدوورگرتن لە دواخستنی مووچەکانیان.

سوودانی ئاماژەشی بەوە دا کە حکوومەتی فیدراڵی گرینگی بە سەرجەم بە فەرمانبەرانی عێراق دەدات لە هەرکوێیەک بن بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانیان بەگوێرەی یاسا و دەستوور.

هەواڵی پەیوەندیدار

تەندروستی عێراق: لەمساڵدا 14 حاڵەتی تای خوێنبەربوون و دوو حاڵەتی گیان لەدەستدان لە عێراق تۆمارکراوە

سەڵاح

ئێران: پێش ئەوەی ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر وێستگەی ئەتۆمی فۆردۆ، ئامێرەکان گواستراوەتەوە

سەڵاح

پەیوەندی نێوان مێسی و یانەیەکی ئیتاڵیا دەبێتە هەواڵی گەرمی مێرکاتۆ

یاسین