ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لە سالی ٢٠٢٤ نرخی زێر بەرزدەبێتەوە

توێژەرێكی ئابوری دەلێت نرخی ئاڵتوون وه‌ك یه‌كێك له‌ كانزا گرانبه‌هاكان ، بابه‌تێكی گرنگی ناو گفتوگۆ داراییه‌كان بوه‌ ، له‌مساڵدا به‌هۆیپێشبینیه‌كانی دابه‌زاندنی نرخی سوود له‌ بانكی فیدراڵی ئه‌مرریكا و دابه‌زینی نرخی سوود، بۆت هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی ئاڵتوون ، بۆئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌  داراییه‌ گه‌وره‌كانی جیهانه‌وه‌  پێشبینی جیاواز بۆ  به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی ئاڵتوون كراوه‌

ئومێد قەرەداغی توێژەری ئابوری و مامۆستایی زانكۆی سلێمانی بە ئاژانسی هەوالی زاگرۆسی راگەیاند بانكی گۆڵدمان  ساكس پێشبینیئه‌وه‌ ئه‌كات له‌ دوانزه‌ مانگی داهاتوودا ، نرخی یه‌ك ئۆنسه‌ ئاڵتوون ده‌گاته‌ 2175 دۆلار ، نیکۆلاس سنۆدۆن، سەرۆکی بەشی کانزاکان لەکۆمپانیای كومودیتیس و لاڤینیا فۆرسێلیس شرۆڤەکاری گۆڵدمان ساکس پێیان وایە كرینه‌كانی بانكه‌ ناوه‌ندییه‌كان  به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌مه‌شبه‌هۆی خواستی بانكه‌ ناوه‌ندییه‌كان بۆ هه‌مه‌چه‌شنكردنی یه‌ده‌گه‌كانیان و به‌رده‌وامی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ،   ئه‌مخواسته‌ گه‌وره‌یه‌ی بانكه‌ ناوه‌ندییه‌كانیش  یارمه‌تیده‌ر ئه‌بێت له‌به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی  به‌رده‌وامی نرخی ئاڵتوون

ئومێد قەرەداغی گوتیشی لە پێشبینییەکی هاوشێوەی گۆڵدمان ساکس، گروپی بانکی ئوسترالی و نیوزلەندا پێشبینی دەکات تا کۆتایی  ئەمساڵ نرخی زێڕ بەردەوام بێت لە بەرزبوونەوە، گروپەکە لە یاداشتێکدا بڵاویکردەوە،  ناسه‌قامگیری له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ی جیهان  و ئەگەریکەمکردنەوەی ڕێژەی سوود پاڵپشتی وەبەرهێنان لە  ئاڵتووندا دەکات، هاوکات پێشبینیی ئەوە دەکرێت تا کۆتایی ئەمساڵ نرخی ئۆنسەیەکبۆ دوو هەزار و 200 دۆلار بەرزبێتەوە

ئەو مامۆستایەی زانكۆ گوتیشی ئابووریناس کۆمپانیای ئینتێسا سانت پاوڵ، دانیێلا کۆرسینی، پێشبینی زیاتر بۆ نرخی ئاڵتوون ئه‌كات ،پێشبینی ده‌كات نرخی یه‌ك ئۆنسه‌ له‌ 2024  بگاتە ٢٣٠٠ دۆلار ئەگەر یەدەگی فیدراڵی (بانکی ناوەندی ئەمریکا)  به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ربیرۆكه‌ی دابه‌زاندنی نرخی سوود ، به‌ پێی رای ئه‌و  ئابووریناسه‌  په‌یوه‌ندییه‌كی پێچه‌وانه‌ له‌ نێوان نرخی دۆلار و ئاڵتووندا هه‌یه‌ ، چونكه‌هه‌میشه‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی سوود خواست له‌سه‌ر دۆلار زیاد ده‌كات و نرخی دۆلار به‌رز ده‌كاته‌وه‌ ، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ دابه‌زانی خواست له‌سه‌ردۆلار ، خواست له‌سه‌ر ئاڵتوون به‌ مه‌به‌ستی وه‌به‌رهێنان زیاد ئه‌كات و نرخی ئاڵتوون به‌رز ده‌كاته‌وه‌

ئومێد قەرەداغی دەلێت بەپێی داتاکانی ئەنجومەنی جیهانی  ئاڵتوون ، خواستی ساڵانەی ئاڵتوون  لە ساڵی ٢٠٢٣ گەیشتە نزیکەی ٤٨٩٩تۆن، لە کاتێکدا لە ساڵی ٢٠٢٢دا ٤٤٤٨ تۆن بوو، کڕینی بانکی ناوەندیش خێراییەکی  زۆری به‌خۆوه‌ بینیوه‌ ، هەروەها قەبارەی خواستلەسەر زێڕ لە چارەکی چوارەمی ساڵی ڕابردوودا گەیشتە 1150 تۆن، کە لەسەدا هەشت زیاترە لە تێکڕای پێنج ساڵی ڕابردوو، هه‌مووئه‌مانه‌ فاكته‌ری به‌هێزن له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی ئاڵتوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

‎راگەیاندراوێک لە فراکسیونی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق

گوران

قیرتاوکردنی ڕێگه‌ی سەرەکیی گوندی گەڕەسوور خزمەت بە سێ هەزار هاووڵاتیی دەکات

سەڵاح

سەفین دزەیی: هێزە نا یاساییەکان ڕێگریی لە شنگالییەکان دەکەن بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان

سەڵاح