ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

شاندێکی وەزارەتی نەوتی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی نەوت و غاز و سامانە سروشتییەكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، کە شاندێکی هونەری و یاسایی وەزارەتی نەوتی فیدراڵی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات، مەبەستی سەردانەکە چارەکردنی کێشەی تێچووی دەرهێنان و بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستانە.

نەهرۆ مەحموود رەواندزی، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی نەوت و غاز و سامانە سروشتییەكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: لەسەر راسپاردەی محەممەد شییاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، شاندێکی هونەری و یاسایی وەزارەتی نەوتی فیدراڵی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات, پێویستە شاندەکە پێش سەردانەکەی محەممەد شییاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ئەمەریکا، بێتە هەرێمی کوردستان, شاندەکە لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەو کۆمپانیایە نەوتییانەی لە هەرێمی کوردستان کار دەکەن، کۆدەبێتەوە.

جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی نەوت و غاز و سامانە سروشتییەكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گووتی: مەبەستی سەردانەکە چارەکردنی کێشەی تێچووی دەرهێنان و بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستانە، هەروەها گفتوگۆکرد لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکرێت، بەشێک لە بەرپرسانی نێو کابینەی محەممەد شییاع سوودانی و وەزارەتی نەوتی عێراق هەوڵ دەدەن نەوتی هەرێمی کوردستان هەناردە نەکرێتەوە و پلانیان هەیە قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان لاواز بکەن.

هەروەها نەهرۆ مەحموود رەواندزی، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی نەوت و غاز و سامانە سروشتییەكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە پرسی هەناردەکردنەوی نەوتی کوردستان ئێستا زیاتر سیاسییە لەوەی ئابووریی بێت، حکوومەتی عێراق پرسەکە وەکو فشارێک بۆ سەر قەوارەی هەرێمی کوردستان بەکار دەهێنێت، بۆیە پێویستە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی فشار لە حکوومەتی فیدراڵی بکرێت ئەم کێشەیە چارە بکات.

ئەمە لە کاتێکدایە، کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگی نیسانی ساڵی 2023 لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت ڕێککەوتن، بەڵام وێڕای ئەم رێکكەوتنەش هەناردەی نەوت دەستی پێ نەکردووەتەوە.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران وردەکاری پارەی فیعلی رەوانەکراو لەلایەن بەغداوە بۆ ساڵی 2023 بڵاودەکاتەوە

دڵشاد

نوێترین زانیاری له بارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە کۆبوونەوەکەی سوودانی دەخرێتە روو

یاسین

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینى تۆمار کرد

یاسین