ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

هەوڵی دابەزاندنی نرخی دۆلار دەدرێت

لەگەڵ ئەوەی بانكی ناوەندیی عێراق بەردەوامە لە زیادکردنی فرۆشی دۆلار، بەڵام بەهای دۆلار بە بەرزی ماوەتەوە.

بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، 15ی 4ی 2024، بڕی 273 ملیۆن و 789 هەزار دۆلاری خستووەتە ڕوو، له‌و بڕه‌دا 263 ملیۆن و 280 هەزار دۆلاری به‌ شێوه‌ی حه‌واڵه‌یه‌ و 10 ملیۆن 405 هەزار دۆلاریش بە شێوەی کاشە.

ئەو بڕەی دۆلار کە ئەمڕۆ خراوەتە روو، یەکێکە لە بەرزترین ئاستەکانی ئەمساڵ.

هاوكات دۆلاری كاش زۆر کەم کراوەتەوە.، لە کاتێکدا دوێنی زیاتر لە 40ملێۆن دۆلار بوو، ئەمڕۆ 30ملیۆن دۆلاری کەمتری کاشە.

ئه‌مڕۆ، بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بە 148 هەزار و 600 دینارە و چەند ڕۆژێکە بەهای دۆلار ڕووی لەبەرزی کردووە.

شێروان ئەنوەر مستەفا، ڕاوێژکاری هاوبەندیی بانكە ئەهلییەكانی عێراق لە هەرێمی كوردستان،  رایگەیاند: “گۆڕانكارییەكی ناوچەکە بەتایبەت ئاڵۆزییەکانی ئێران و ئیسڕائیل كاریگەرییان لەسەر نرخی دۆلار داناوە.”

ئاماژەی بەوەش دابوو: ” سەردانەكەی ئێستای سوودانی بۆ ئەمریكا، دۆخی دۆلار ڕوونتر دەکاتەوە و دەبێ چاوەڕوانی ئەنجامەکان بین.”

 

شوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان

سەڵاح

تەرمی سەرۆککۆماری ئێران بۆ بەخاکسپاردن گەیەنرایە مەشهەد

سەڵاح

کۆمپانیای Apple وەشانی IOS 18.2 بلاو کردەوە

یاسین