zagros news agency

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ڕێکارەکانی قەدەغەی هاوردەی تەماتە توندتر دەکات

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، جەختی لە توندکردنەوەی ڕێکارەکانی ڕێگریگرتن لە هاتنی بەرهەمی تەماتە لە ڕێگەی سەرجەم دەروازە سنوورییەکانەوە کردەوە، و ئاماژەی بەوە دا کە ئەم بڕیارە بەهۆی زۆریی بەرهەمی ناوخۆییەوەیە.
وەزارەت لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە هاتنی تەماتەی لە هەرێمی کوردستانیشەوە قەدەغە کردووە، و ئاماژەی بەوە کرد کە لەم ماوەیەی ئێستادا هیچ بەرهەمێکی تەماتە لە هەرێمدا نییە.
پێشتر وەزارەتی کشتوکاڵ قەدەغەکردنی هاوردەکردنی چەندین بەرهەمی کشتوکاڵی و ئاژەڵی لە سەرجەم دەروازە سنوورییەکانەوە ڕاگەیاندبوو، ئەمەش بە مەبەستی پاڵپشتیکردنی بەرهەمی ناوخۆیی و پاراستنی سامانی ڕووەکی و ئاژەڵی لە نەخۆشییەکان. ئەم قەدەغەکردنە بە شێوەیەکی کاتی و بەپێی “ڕۆژژمێری کشتوکاڵی” و لەسەر بنەمای تێربوونی بازاڕ بە بەرهەمی ناوخۆیی جێبەجێ دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند کۆمپانیایەک دادەخات

یاسین

کۆمیساریای باڵای پەناباران: هەرێمی کوردستان بە بەردەوامی یارمەتی پەنابەرانی سووریایی کردووە

سەڵاح

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە وەزیری تەندروستی دەکات

یاسین