ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار ئاشکرا دەکرێت

وەزارەتی دارایی ئاشكرای كرد، تەنیا لیستی مووچەی مانگی چواری خانەنشینان مابوو، ئەویش تەواو كرا و بۆ بەغدا نێردرا.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان،  راگەیاند:” لە دوێنێ شەممەوە لیستی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بە سیدی و وەرەقە، لە رێگەی نوێنەری وەزارەتی دارایی هەرێمی كورستان بردراوە بۆ بەغدا، بەڵام بەهۆی ئەوەی لیستی مووچەی خانەنشینان تەواو تەكرابوو، ئەمڕۆ لیستەكە نەدرایە وەزارەتی دارایی عێراق.”

سەرچاوەكە ئاشكراشی كرد: “ئەمڕۆ لیستی مووچەی خانەنشینان تەواو كرا و بە ئیمزای وەزیری دارایی نووسراوەكە كراوە و ئەویش بۆ بەغدا رەوانە كراوە و لەگەڵ لیستەكانی دیكە رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق دەكرێت.”

جەختی كردەوە، مووچەی مانگی چواری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان هاوشێوەی مانگی رابردوو دوای وربینیكردن دەنێردرێت.

دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ لە 6ی4ی2024 دەستی پێکرد و لە 9ی4ی 2024، کۆتایی پێ هات.

ئەمڕۆ 21ی4ی 2024، وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، ڕایگه‌یاند، دەستی كرد به‌ پاره‌داركردن بۆ مووچه‌ی مانگی چواری فه‌رمانبه‌ران و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق.

 

شوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار

پیرانشار… تەرمی کۆڵبەرێکی کوژراو لە ژێر بەفردا دۆزرایەوە

سەڵاح

شه‌ش چه‌كداری داعش كوژران

سەڵاح

سوپای لوبنان ڕەتیکردەوە لە خاڵە سنووریەکان کشابێتەوە

یاسین