zagros news agency

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا بەردەوامە لە دابەزینەکانى

 

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان بۆ ئەمڕۆ لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکیش دابەزینى بەرچاویان تۆمار کردوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت گەیشتە 83 دۆلار و 98 سەنت و بەراورد بە رۆژى رابردو بۆ هەر بەرمیلێک نرخەکەى دۆلارێک و 65 سەنت دابەزیوە.

هەروەها نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش نرخەکەی گەیشتە 79 دۆلار و 51 سەنت و بەراورد بە رۆژى رابردو دۆلارێک و 67 سەنت دابەزیوە.

رێکخراوی ئۆپیک پڵەس رایگەیاند، بەردەوامدەبن لەسەر کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان و لە ئێستاشدا خواستی بازاڕەکان بۆ نەوت بە پارێزراوی ماوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

یاسین

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان دابەزینی بەرچاوی تۆمارکرد

یاسین

راگەیندراوێک لە وەزارەتی دارایی لەبارەی مووچەوە

یاسین