zagros news agency

ڕوونكردنەوەیەك لە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان

 

بەڕێز سۆران عومەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاندوە گوایە زیاتر لە دوو مانگە وەزارەتی دارایی عێراق پارەی داوە بە حکومەتی هەرێم بۆ بەشداربووانی هەڵمەتی کوتانی سورێژە کە لە بەهاری ئەمساڵ ئەنجام درا، بەڵام تا ئێستا پارەکە دابەش نەکراوە.

بە پێویستی دەزانین بۆ ڕای گشتی ڕایبگەیەنین کە ڕاستەوخۆ دوای تەمویلی ئەم پڕۆژەیە لە مانگی 10 ی ئەمساڵ، حکومەتی هەرێم ڕەزامەندی داوە و لەڕێگەی وەزارەتی دارایی ڕێککارەکانی دارایی ئەنجام دراوە و پێش چوار ڕۆژ بڕیاری خەرجکردنی لە وەزارەتی تەندروستی دەرچووە بە نوسراوی ژمارە 31809 لە 18/12/2024 ئیشعاری بانکەکانی پەیوەندار کراوە و هیچ کێشەیەکی نیە کە بەداخەوە ئەم بەڕێزە بێ ئاگا قسەی لێ دەکات، هەر بۆزانین گووژمەی باسکراو بۆ هەموو عێراقە کە هاوشێوەی کوردستان تازە ڕێکارەکان چووەتە بواری جێبەجێکردن نەوەک تەنها هەرێمی کوردستان.
بۆزانین لە ماوەی ڕابردوو هەڵمەتێکی فراوانی نیشتمانی کوتان بۆ پێدانی پێکوتەی سوڕێژەی تێکەڵاو MMR لە هەرێمی كوردستان و عێراق بەڕێوەچوو بەم شێوەیەی خوارەوە:

* ماوە 10 ڕۆژ ( دوو هەفتە)

* ژمارەی منداڵانی: 873,191 منداڵ.

* ژمارەی سەردان: 10,916 سەردان.

* قوتابخانەكان: 3,981 قوتابخانە.

* ژمارەی كارمەندان: 3,280 كارمەند.
*
* سەرپەرشتاران: 1,100سەرپەرشتار

* ژمارەی تیمەكان: 1,094 تیم.

* ناوەندی سەرپەرشتی: 27 ناوەند.

* گواستنەوەی تیم: 1,500 ئۆتۆمبیل.

د. سەرکار سورچی
وتەبێژی
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
22 دیسێمبەر 2024

هەواڵی پەیوەندیدار

غه‌فوور مه‌خمووری بۆ زاگرۆس: سه‌رۆك بارزانی ڕۆڵی گرنگی بینی له‌ ڕاگرتنی جه‌نگ له‌ رۆژئاوای كوردستان

یاسین

‎هۆشیار زێباری لەباره‌ی ناڕەزایەتییەکان له‌ ئێران و دۆخی ڤەنزوێلا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه‌ ده‌ڵێت: ئەوەی دێت گەورەترە

گوران

پاڵاوتنی جامی جیهانی.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆی کیشوەری ئاسیا

یاسین