ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق: پێویستە ڕێگری لە ‌هێرشە ئەلیکترۆنییەکان بکرێت

 

گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە پێویستی دەزانێت، هەوڵەکان بۆ ڕێگریکردن لە ‌هێرشی ئەلیکترۆنی چڕ بکرێنەوە. دەشڵێت، ئەو جۆرە هێرشانە بوونەتە مەترسییەکی جیددی بۆ سەر دامودەزگاکانی عێراق.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 08-05-2024، عەبدولئەمیر شەمەڕی، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەمیانی بەڕێوەچوونی خولی چوارەمی دیدار و کۆنفرانسی “Cemex Iraq”، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، “کۆنفرانسەکە گرنگیی زۆری بۆ ناوخۆی وڵات هەیە، چونکە چەندین بواری جیاواز لەخۆ دەگرێت و دەتوانین سوود لە شارەزایی و تایبەتمەندیی یەکدی وەربگرین”.

وەکو ئەوەی گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق باسی کرد، ئێستا لە سەرتاسەری جیهان هێرشی ئەلیکترۆنی بۆ سەر دام و دەزگا حکوومییەکان زیادی کردووە و بووەتە هەڕەشەیەکی جیددی، بۆیە وەکو خۆی گوتی، پێویستە لە عێراقیش بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان هەوڵەکان چڕ بکرێنەوە بۆ ڕێگریکردنی لەو ‌هێرشانە.

ڕۆژی سێشەممە، 07-05-2024، بە سەرپەرشتیی دەستەی پەیوەندی و ڕاگەیاندنی عێراق و بە سپۆنسەری دامەزراوەی میدیایی کوردستان24  خولی چوارەمی دیدار و کۆنفرانسی Cemex Iraq بۆ پەیوەندییەکان، ئەلیکترۆنییات، کەناڵە بینراو و بیستراوەکان و ڕاگەیاندن؛ لە ژێر دروشمی “ئاسمانی نوێی عێراق دەرفەتێکە بۆ داهاتوو” لە بەغدا دەستی پێ کرد.

کۆنفرانسەکە تا سبەی پێنجشەممە، 09-05-2024 بەردەوام دەبێت و کۆمپانیا گەورەکانی پەیوەندی، تەکنەلۆژیا، و ئینتەرنێت، دامەزراوەکانی میدیا و رێکخەری کەناڵ و بانکەکان و کارتی زیرەک کۆدەکاتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بە بۆنەی کۆتایی هاتنی پرۆسەی دەنگدان بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان

یاسین

چامپیۆنزلیگ.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ سێشەممە

sirwan

له‌ هه‌وڵێكی كوشتندا، تره‌مپ، بریندار بوو

سەڵاح