ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

داعش بە تەمای ژەهراوی‌کردنی سەرچاوەکانی ئاوی عێراقە

چەند سەرچاوەیەک ئاشکرایان کردووە، چەکدارانی داعش پلانی هێرش و ژەهراویکردنی سەرچاوەکانی ئاویان لە عێراق هەیە و بۆ ئەم مەبەستەش فەرماندەیی هەڵمەتە هاوبەشەکانی عێراق هەڵمەتی بۆ کێوماڵکردنی داعش لە پارێزگاکانی کەرکووک، دیالە و سەڵاحەددین دەستپێکردووە.
هاوکات بەرپرسێکی ئەمنیش رایدەگەیەنێت، هەڕەشەکانی داعش جددین و ئەگەر سەرچاوەکانی ئاوی خواردنەوەی ژەهراوی بکەن دۆخی مرۆیی لە عێراق رووبەڕووی قەیرانی توند دەبێتەوە.
دەنگۆی هەڕەشەی ئەو گروپە لە سەرچاوەکانی ئاوی خواردنەوە دەکرێت، هێزە ئەمنییەکانی عێراقیش ناو بەناو لە بۆشایی ئەمنییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق کێوماڵیان دەکەن.
فەرماندەیی هەڵمەتە هاوبەشەکانی عێراق بڵاویکردەوە، هێزە ئەمنییەکان هەڵمەتیان بۆ ڕاوەدوونانی پاشماوەکانی داعش لە سنووری هەرسێ پارێزگای کەرکووک، سەڵاحەددین و دیالە دەستپێکردووە. بە دیاریکراویش لە ناوچەکانی زەرگە، داقوق و دۆڵی شای و سنووری دوزخورماتوو.
فەرماندەیی هەڵمەتە هاوبەشەکان دەشڵیت، چەکدارانی داعش لەهەندێک ناوچەی بۆشایی ئەمنی تونێلیان بۆ خۆحەشداردان دروستکردووە.
هەڵمەتی هێزە ئەمنییەکانی عێراق بۆسەر پاشماوەکانی داعش لە کاتێکدایە دەنگۆی هەڕەشەکردنی ئەم گروپە تیرۆریستییە بۆ ژەهیراویکردن و تەقاندنەوەی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق هەیە، بەتایبەتی لە ئێستادا لە پارێزگاکانی نێوەڕاست و باشووری عێراق پلەکانی گەرما نزیکەی ٥٠ پلەی سیلیزییە و عێراق خۆی قەیرانی کەمی ئاوی هەیە.
قاسم غەروای شارەزای ئەمنی سەبارەت بەم پرسە بەکوردستان٢٤ی گوت: هێشتا مەترسی‌ی داعش لە عێراق ماوە و ئەرکی حکومەتە بەجددی لە ئەگەری هێرش و ژەهراویکردنی سەرچاوەکانی ئاو بکۆڵێتەوە.
هەوڵای ئەم مەترسییانەی داعش لە کاتێدا بڵاو دەبنەوە، بەشێکی لە دەستەڵات‌بەدەستانی عێراق ماوەیەکە نەمانی داعشیان ڕاگەیادووە و دەڵین لەمەو دوا پێویستیان به هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش نیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئه‌ندامێكی كۆنگرێسی ئه‌مریكا: حكوومه‌تی عێراق به‌رده‌وامه‌ له‌ هاوكاریكردنی دارایی گرووپه‌ میلیشیاكانی سه‌ر به‌ ئێران

سەڵاح

ئەمڕۆ بەشێكی دیكەی چەكی بانكی جووتیارانی هەولێر و كۆیە دابەش دەكرێت

سەڵاح

چوارچێوەی هەماهەنگی دوا وادەی بۆ سوونەی عێراق دیاری کرد

یاسین