zagros news agency

لە پارێزگای نەجەف خەڵک لەبەر بێ‌کارەبایی دێنە سەر شەقامان

لە پارێزگای نەجەف خۆپیشاندانی فراوان دژی نەبوونی کارەبا بەڕێوەچوو، خۆپیشاندەران رێگەی سەرەکی نەجەف-کەربەلایان داخست.
هەزاران کەس لە ناحیەی حەیدەرییە لە سنووری پارێزگای نەجەف دژی خراپی دۆخی کارەبا و نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان خۆپیشاندانیان کرد.
خۆپیشاندەران رێگەی سەرەکی نەجەف-کەربەلایان بەسوتاندنی تایە و دانانی بەرد لەسەر رێگەکەدا داخست و داوا دەکەن گوێیان پێ بدرێت.
دانیشتووانی ناحیەی حەیدەری لە سنووری نەجەف دەڵێن، سەرباری بەرزبوونەوەی بەرچاوی پلەی گەرما کاتژمێرێک کارەبایان پێدەدرێت و سێ کاتژمێر پێیان نادرێت و هەروەها دەڵێن تا ئەوکاتەی بەرپرسانی حکومەتی فیدراڵی نەیەنە سەرخەت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان لە خۆپیشاندان بەردەوام دەبن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەستێرەیەکی ڕیاڵ مەدرید لە پێکان گەڕایەوە

یاسین

سبەی فوئاد حوسێن سەردانی تاران دەکات

یاسین

چین و ڕووسیا پێشنیازێک دەربارەی وزەی ئەتۆمی دەدەنە ئێران

سەڵاح