zagros news agency

ئەندامانی باندێکی سپی‌کردنەوەی پارە دەستگیر کران

ئەندامانی باندێکی سپیکردنەوە و بەقاچاخبردنی پارە لە بەغدا دەستگیر کران. لەرێگەی ماستەرکاردی ساختەوە دۆلاریان بۆ دەرەوەی عێراق ناردووە.
ئەم بانده لە پێنج کەس پێکهاتووە؛ چواریان پیاون و یەکێکیان ژنە، خزم و کەسی نزیکی یەکترین.
بەپێی ڕاگەیەنراوەی هێزە ئەمنییەکان، ئەم باندە هەزاران ماستەرکاردی ساختەیان پێبووە و لە ڕێگەیانەوە ئەو دۆلارەیان ناردووەتە دەرەوە کە لە بانکی ناوەندی بە بەهای فەرمیی وەرگیراوە.
لەگەڵ ئەمەشدا چەندین سیمکارت و ئامێری خوێندنەوەی ماستەرکارد لە شوێنی کاری باندەکە هەبوون و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستیان بەسەردا گیراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەڵمانیا ئاماری تاوانەكانی جامی یۆرۆی 2024ـی راگەیاند

سەڵاح

ترەمپ بەڵێن دەدات ئەگەر لە هەڵبژاردن سەربکەوێت قەیرانی ئۆکرانیا چارەسەر بکات

یاسین

لە دێرەزۆر چەکدارانی سەر بە ئێران و هەدەسە پێکیان دادا

سەڵاح