ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

فەرماندەیەكی هێزی ئاسمانیی عێراق لەسەر دۆسیەی خستنە خوارەوەی درۆنێكی توركی لە كەركووك دەستگیر كرا

 

ڕۆژنامەی (یەنی شەفەق)ی تورکی بڵاویکردەوە: “عێراق ئەو فەرماندەیەی هێزی ئاسمانیی سوپای عێراقی دەستگیر کردووە، بەوەش خستنە خوارەوەی درۆنەکەی تورکیای لە کەرکووک لەلایەن سوپای عێراقەوە پشتڕاست كردەوە.”

بەگوێرەی ڕۆژنامە تورکیەکە، دەستگیرکردنی ئەو فەرماندە سەربازیەی عێراق، لەسەر لە دۆسیەی کەوتنەخوارەوەی درۆنێکی تورکییە، کە لە کەرکووک خراوەتە خوارەوە.

جێگەی باسە، ڕۆژی پێنجشەممە، 29ی ئابی 2024، درۆنێکی تورکی لە جۆری (ئەنکا 2) لە پارێزگای کەرکووک کەوتەخوارەوە و لەوکاتەدا عەبدولسەلام حەمودی، جێگری فەرماندەی هێزی ئاسمانیی عێراق لە ناوچەی باکوور لە شوێنی ڕووداوەکەوە ڕایگەیاند: “ئەو درۆنە لە ناوچەی سلێمانییەوە هاتووەتە کەرکووک، لە نزیک چیمەن لەلایەن سوپای عێراقەوە بە چوار مووشەک کراوەتە ئامانج و دواتر لە گەڕەکی تسعینی کەرکووک کەوتووەتە خوارەوە.”

میدیاکانی تورکیا، لەبارەی ئامانجی چوونی درۆنەکە بۆ کەرکووک ئاماژەیان بەوە کردووە، كە “درۆنەکە بە ئامانجی چاودێریکردن و ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن لە دژی “تیرۆر” جووڵەی کردووە.”

ڕۆژنامەی یەنی شەفەقی تورکی لەبارەی دەستگیرکردنی ئەو فەرماندە سەربازییەوە ئاماژەی بەوە کردووە، كە “لێدوانی جێگری فەرماندەی هێزی ئاسمانیی عێراق لە ناوچەی باکوور، بەئامانجی دروستکردنی کەلێن بووە لە پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و تورکیا، لەبەرئەوە عێراق بۆ ڕێگەگرتن لە دروستبوونی ئەو کەلێنە بڕیاری دەستگیرکردنی ئەو فەرماندەیەی داوە.”

ڕۆژنامە تورکیەکە دەڵێت: “عەبدولسەلام حەمودی، یەکێکە لەو کەسانەی سەر بە ڕەوتی عەسائیبی ئەهلی هەقە، کە لەلایەن قەیس غەزعەلی دۆستی ئێرانەوە سەرۆکایەتی دەکرێت.”

هەواڵی پەیوەندیدار

رزگار سارتكەیی : ئەوەی لە سلێمانی هەیە حزبڕانیە نەك حكومرانی

گوران

کاتی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دیاریکرا

یاسین

ڕووسیا هێزێکی سەربازی ڕەوانەی بنکەکەی خۆی لە کۆبانی کرد

سەڵاح