ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

میسان… تەرمی گەنجێکی ڕفێندراو بە کوژراوی دۆزرایەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای میسان ڕایگەیاند، هێزێکی ئەمنی تەرمی گەنجێکیان دۆزیوەتەوە کە سێ ڕۆژ پێش ئێستا ڕفێندرابوو.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە مێدیاکانی ناوخۆیی ڕاگەیاند، “سێ ڕۆژ پێش ئێستا پۆلیس ڕاپۆرتێکی لەبارەی ڕفاندنی گەنجێک، کە خەڵکی قەڵاتی صالحە لە پارێزگای میسان پێگەیشتووە”.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش کردووە، هێزێکی ئەمنی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، تەرمی ئەو گەنجەیان بە کوژراوی دۆزیووەتەوە کە لە هەمان ناوچەدا ڕفێندرابوو.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

هاووڵاتییەک بەهۆکاری سوتانی 500 دۆنم پوش پاوان دەستگیر دەکرێت

سەڵاح

بەنگلادیش… لە چەند رۆژێكی خۆپیشاندانەكاندا 300 كەس كوژران

سەڵاح

ئه‌عره‌جی: رێگە نادەین لە خاکی عێراقەوە هێرشبکرێتەسەر وڵاتانی دراوسێ

سەڵاح