zagros news agency

مەسعود پزیشکیان گەیشتە بەغدا

مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئێران لە یەکەم سەردانی بۆ دەرەوەی وڵات گەیشتە بەغدا و دواتر سەردانی هەرێمی کوردستانیش دەکات.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، “محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، پێشوازی لە مەسعود پزیشکیان، سەرۆکی کۆماری ئیسلام ئێران کرد”.
شەممە 31ـی ئابی 2024، مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئێران ڕایگەیاند: لەیەکەم سەردانی بۆ دەرەوەی وڵاتەکەی، بۆ عێراق و شاری نەجەف دەبێت بۆ سەردانیکردنی مەزارگەی ئیمام عەلی.
لەلایەکی دیکەوە نازم دەباغ، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە، 11-09-2024، مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران سەردانی عێراق دەکات و دواتر سەردانی هەرێمی کوردستانیش دەکات.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

سەڵاح

عەتوان عتوانی: سزای ئەمریکا بۆ سەر بانکان کێشەی گەورەی بۆ عێراق دروست کردووە

سەڵاح

ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ سووریا

دڵشاد