zagros news agency

چوارچێوەی هەماهەنگی ئەگەر هێزی ئەمریکا نەڕوات بەرەنگاری دەبینەوە

سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی دەڵێت لەئەگەری نەکشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەنێو خاکی عێراق، بەرەی مقاوەمە ئامادەیە بۆ دروستکردنی گوشار لەسەریان.
سەعد سەعدی سەرکردە لەچوارجێوەی هەماهەنگیی شیعان گوتی: گفتوگۆکانی تایبەت بەکشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا بەسەرکردایەتی وەزیری بەرگریی عێراق بەردەوامن و لە ئەگەری بەفیڕۆدانی کات یا نەکشانەوە لە عێراق، ئەوە هێزەکانی ئەمریکا ڕووبەڕووی بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی دەبنەوە.
سەعد سەعدی هەروەها گوتی: دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکا داواکاری حکومەت، پەرلەمان و تەنانەت گەلی عێراقیشە.

هەواڵی پەیوەندیدار

شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و فیدڕاڵ ڕه‌شنووسی یاسای بودجه‌یان تاوتوێ كرد

سەڵاح

خۆڵ و بارانبارین به‌ڕێوه‌یه‌

سەڵاح

ئاژانسی زاگرۆس: لە مانگەکانی داهاتوودا چەندین ئامێری ATM لە سلێمانی و هەڵەبجە دادەندرێن

یاسین