کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دووپاتی کردەوە تا 15ی حوزەیران بەردەوام دەبن لە پێشوازیکردنی هاووڵاتیان کە دەیانەوێت زانیارییەکانیان نوێ بکەنەوە. کۆمسیۆنەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، 1079 سەنتەری تۆمارکردنی رۆژانە کاردەکەن بە رۆژانی پشووشەوە، لە کاتژمێر 8:00ی بەیانی تا 5:00ی ئێوارە
گوتەبێژی کۆمسیۆن رایگەیاند: “ژمارەی ئەو دەنگدەرانەی مافی دەنگدانیان هەیه 29 ملیۆن کەسی تێپەڕاندووه بەڵام ئەم ژمارەیە کۆتایی نییە، بەو پێیەی پرۆسەی نوێکردنەوەکە بەردەوامە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای تەواوبوونی پرۆسەی نوێکردنەوە، کۆمسیۆن پرۆسەی شیکاری و پشتڕاستکردنەوەی ناوەکان ئەنجامدەدات بۆ دروستکردنی تۆمارێکی بەهێزی دەنگدەران، کە دواتر ژمارەی کۆتایی خاوەن کارتی بایۆمەتری دیاردەکات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ژمارەی ئەو دەنگدەرانەی تا ئێستا داتاکانیان نوێکردووەتەوە گەیشتووەتە یەک ملیۆن و ٥٠٨ هەزار و ١٨٩ دەنگدەر.

