ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ژمارەیەک پڕۆژەیاسا کۆدەبێتەوە.
فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، 25-03-2024، کاتژمێر 01:00ـی دوای نیوەڕۆ پەرلەمانی عێراق بۆ تاتوێکردن و دەنگدان لەسەر ژمارەیەک پڕۆژەیاسا کۆدەبێتەوە.
گرنگرتین تەوەرەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق وەکو ئەوەی لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، پێکهاتووە لە، بەدواداچوون بۆ هەندێک سکاڵای دەربارەی یاساییبوون یاخود نەبوونی ژمارەیەک ئەندام پەرلەمان، تەوەری دیکەی کۆبوونەوەکە خوێندنەوەی یەکەمە بۆ پڕۆژەیاسایی قەرەبووکردنەوەی زیانمەندانی دەستی رژێمی بەعس.