ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئالینا ڕۆمانۆڤسکی: داعش هێشتا هەڕەشەیە لە عێراق

 

باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا ڕایگەیاند، تا ئێستاش تاقمی دەوڵەتی ئیسلامی مەترسی لەسەر عێراق دروست دەکات کارى هاوپەیمانان کۆتایی نەهاتوە.

ئالینا ڕۆمانۆڤسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ،لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاماژەی بەوەشکرد، کاری هاوپەیمانی سەربازی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لەگەڵ عێراق بۆ شکستپێهێنانی تەواوەتی ئەو ڕێکخراوە هێشتا کۆتایی نەهاتووە.

بەرپرسانی باڵای عێراق لەوان محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، چەندین جار ڕایانگەیاندووە، ئەو ڕێکخراوە چیتر مەترسی لەسەر عێراق دروست ناکات و پێویست بە هاوپەیمانییەکە نەماوە.

ڕۆمانۆڤسکی لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا وتی؛ لەگەڵ ئەوەى داعش پاشەکشەیەکى زۆریان کردوە، بەڵام تا ئێستاش مەترسییە بۆسەر عێراق و ئێمەش کارەکانى خۆمان بە تەواوەتى کۆتایی پێ نەهێناوە و دەمانەوێت دڵنیا ببینەوە کە هێزەکانى عێراق تواناى روبەڕوبونەوەى داعشیان هەیە.

لێدوانەکانی باڵیۆزەکە دوای ئەوە هات کە لقی دەوڵەتی ئیسلامی لە ئەفغانستان بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکەی ڕۆژی هەینی بۆ سەر هۆڵێکی کۆنسێرت لە ڕووسیا ڕاگەیاند کە تێیدا ١٣٧ کەس کوژران.

باڵیۆزەکە لە لێدوانێکی زیادەدا دوای چاوپێکەوتنەکە وتی: “وەک ئەم ڕووداوە بیرمان دەخاتەوە، داعش دوژمنێکی هاوبەشی تیرۆریستییە کە دەبێت لە هەموو شوێنێکدا شکستی پێبهێنرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئیمارات گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی بۆ به‌غدا ڕاگرت

سەڵاح

شه‌ش چه‌كداری داعش كوژران

سەڵاح

راپۆرتێکی نێودەوڵەتی: عێراق کەوتە ریزبەندی خراپترین وڵاتان لە پاراستنی ئازادییەکاندا

سەڵاح