zagros news agency

چوارچێوەی هەماهەنگی: چوار سەرۆکایەتییەکە رێککەوتن یاسای حەشدی شەعبی دوابخەن

 

ئەندامێکی چوارچێوەی هەماهەنگی ئاشکرای کرد، رێککەوتنێک لەنێوان چوار سەرۆکایەتییەکە هەیە بۆ دواخستنی پەسەندکردنی یاسای حەشدی شەعبی و کشاندنەوەی پڕۆژەیاساکە لە پەرلەمان.

عودەی خدران، ئەندامی چوارچێوەی هەماهەنگی، بە شەفەق نیوزی راگەیاند، ” دوایین کۆبوونەوەی چوار سەرۆکایەتییەکە شایەتی رێککەوتنێک بوو بۆ دواخستنی پەسەندکردنی یاسای حەشدی شەعبی و کشاندنەوەی لە پەرلەمان، بەمەبەستی پاراستنی سەقامگیریی ناوخۆ و رێگری لەوەی وڵات ببێتە بەشێک لە هەر جۆرە پەرەسەندنێک لە ناوچەکەدا”.

خدران ئاماژەی بەوەشکرد، “دواخستنی پەسەندکردنی یاسای حەشدی شەعبی، واتە دواخستنی بۆ پەرلەمانی داهاتوو و حکومەتی داهاتووی عێراق، بەو پێیەی ئەوان بەرپرسیار دەبن لە پەسەندکردنی ئەم یاسایە. دواخستنی یاساکە لەم کاتەدا بە مانای هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی نییە. ئەمە رووی نەداوە و روونادات، بەبێ گوێدانە فشار و خواستەکان، چ ناوخۆیی یان دەرەکی”.

هەواڵی پەیوەندیدار

یەڵدز لە یۆڤانتۆس یاخی دەبێت و ڕیاڵ مەدرید بە ئامانجی دەگرێت

یاسین

لە رووداوێکی هاتووچۆدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا

سەڵاح

لە دهۆك 43 ملیار دیناری پارەی گەنم دابەش كرا

سەڵاح