zagros news agency

کۆمسیۆن: ژمارەی تانەکان لە ئەنجامی هەڵبژاردن بۆ ١٣٠ بەرزبۆوه

 

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند کە ژمارەی تانەکان لە ئەنجامە کۆتاییەکانی هەڵبژاردن بۆ ١٣٠ تانە بەرزبۆتەوە.

جومانه غەلای، گوتەبێژی کۆمسیۆن لە بەیاننامەیەکی کورتدا ئاماژەی بەوەدا کە، “ژمارەی تانەکان لە ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی ٢٠٢٥ بەرزبووەتەوە بۆ ١٣٠ تانە.”

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕۆژی دووشەممەی رابردوو (١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) ئەنجامە کۆتاییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی راگەیاند و دەرگای بۆ پێشکەشکردنی تانەکان کردەوە کە بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای شاومی زنجیرە مۆبایلی Xiaomi 14T نمایش کرد

یاسین

پەیامێک لە پارێزگاری هەولێر

یاسین

یەکێتیی ئەورووپا پشتیوانی لە مافی دیاریکردنی چارەنووسی ڤەنزوێلا کرد

یاسین